دەروازەی حاجی ئۆمەران لەبارەی هاتووچۆی ڕۆژانی نەورۆز بڕیاریدا

دەرەوازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت" لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا هاتووچۆی گەشتیاری و جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەکە ئاسایی دەبێت". 

دەرەوازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری کۆمپانیاکان و بازرگانان و تەواوی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە لە ڕۆژانی سەری ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆزدا، جموجۆڵی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیاری لە نێوان دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و دەروازەی تەمەرچینی ئێران بەردەوام و ئاسایی دەبێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا هاوڵاتییان و کۆمپانیاکان دەتوانن بە شێوەی ئاسایی گەشت و جموجۆڵە بازرگانییەکانیان ئەنجامبدەن. 


PM:07:04:19/03/2024