کەشناسی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت

کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەمشەو بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت". 

ئەمشەو سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ئەنجامی بەردەوام بونى کاریگەرى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور و ناوەراست لەسەر هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکرێت ئەمشەو باران بارین بەشێوەى نمە باران و مام ناوەند کە هەندێ جار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، هەروەها بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان دەبارێت". 

هەروەها کەشناسی هەرێم پێشبینیشدەکات کە رێژەى باران بارینى بەمشێوەیە دەبێت تا ٩ى بەیانى: 

هەولێر ٩ - ١٥ ملم 

سلێمانی ٨ - ١٢ ملم

دهۆک  ١٠ - ١٦ ملم

هەڵەبجە ١٠ - ١٥ ملم

راپەرین ١٢ - ١٦ ملم

گەرمیان ٧ - ١٢ ملم

زاخۆ  ١٠ - ١٥ ملم

سۆران  ٨ - ١٢ ملم


PM:10:12:19/03/2024