ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بناری قەندیلیان بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە کارەبای زۆربەی گوندەکانی ئەو ناوچەیە پچراوە.
کامەران عوسمان ئەندامی رێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی راگەیاندووە" کاتژمێر ٦:٠٠ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی ڕێگای پێچاوپێچی کورتەکیان کرد لە بناری قەندیل".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بۆردومانەکەوە ڕێگەی سەرەکی نێوان دۆڵی شەهیدان و بناری قەندیل تێکچووە و بەهۆیەوە داخراوە، هەرەوەها کارەبای زۆرینەی گوندەکانی بناری قەندیلیش پچڕاوە.