ڤیدیۆ.. هانی گۆرانی بۆ (نەورۆز) دەڵێت

گۆرانیبێژی دیاری کوردستان هانی موجتەهید نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (نەورۆز) بڵاوکردەوە. 

هانی لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی بەرهەمی (نەورۆزی) بڵاوكردەوە كە تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن شاعیری گەورەی کورد شێركۆ بێكەس نوسراوە، سیامەند كاری بەرهەمهێنان و میكس و ماستەرینگی بۆ ئەنجامداوە.

هانی لە ساڵی (١٩٨٠) لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە قۆناغی سەرەتاییەوە هەر لەو شارە خوێندویەتی تا گەورە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، هەر لە ساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بەناوەکانی "ساندرێلا و دایک"، هەرەوەها بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی جیهانی کردووە و چەندین کۆنسێرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە.


AM:10:40:20/03/2024