بانکی ناوەندی دۆلارێکی زۆری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ بڕێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو. 

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٥٤ ملیۆن و ٤٧٠ هەزار و ٦٤٠ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٢٣ ملیۆن و ٣٢٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٣١ ملیۆن و ١٥٠ هەزار و ٦٤٠ دۆلار بووە. 

دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٤٥ ملیۆن و ٦٢٢ هەزار و ٧٢٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ١٨ ملیۆن و ٦٣٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.


PM:01:12:20/03/2024