ئەندامێکی لیژنەی دارایی: نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق  پێشبینی دەکات بە هۆی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندییەوە نرخی دۆلار وردە وردە لە بازاڕەکاندا دابەزێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" دابەزینی نرخی دۆلار دەرەنجامی بڕیار و ڕێکارەکانی چەند مانگی ڕابردوون کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی دۆلار گیرانەبەر، هەر لە سەرەتاشەوە وتمان چارەسەرکردنی قەیرانەکە پێویستی بە کاتە".

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وردە وردە نرخی دۆلار لە بازاڕدا زیاتر دادەبەزێت.

ئەم لێدوانەش لە کاتێدایە کە نرخی ١٠٠  دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە خوار ١٥٠هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام هێشتا نزیکەی ١٧هەزار دینار زیاترە لەو نرخەی کە بانکی دیاریکردووە.


PM:01:15:21/03/2024