لەیلا زانا: هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان دڵی ئێمه‌ن

سیاستمەداری کورد لەیلا زانا ڕایدەگەیەنێت"  نەورۆز لە هەموو ئەو هاوڵاتییانە پیرۆز بێت کە لە ژێر فشار و ستەم ناچاربوون دەست لە خاک و وڵاتەکانیان بەردەن". 

له‌یلا زانا سیاسەتمەداری دیاری کورد، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێكدا له‌ ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌ ئامه‌دی باكوری كوردستان، رایگه‌یاند" نه‌ورۆز جه‌ژنی كوردییه‌، پیرۆزبایی له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌م".

وتیشی" ڕۆژئاوا و باكور برینی دڵی ئێمه‌ن، رۆژهه‌ڵات هه‌موو رۆژێك بۆی نیگه‌ران ده‌بین، هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان دڵی ئێمه‌ن". 

لەیلا زانا ڕاشیگەیاند" ئێمه‌ قه‌رزاری هه‌ریه‌كه‌ له‌ شێخ سەعیدی پیران، سه‌ید ره‌زا، قازی محه‌مه‌د، ئه‌حمه‌دی خانی و مه‌لا جزیری و سوپاسیان ده‌كه‌م و به‌ڕێزه‌وه‌ سڵاویان بۆ ده‌نێرم، هه‌روه‌ها ئێمه‌ لەگەڵ خەباتی مەلا مستەفا بارزانی هەستمان بە کوردبون کرد، به‌ڵام لە ڕێگەی سەرۆک ئاپۆوە لە خەوهەڵساین". 

دەشڵێت" نەورۆز لە هەموو ئەو هاوڵاتییانەش پیرۆز بێت کە لە ژێر فشار و ستەم ناچاربوون دەست لە خاک و وڵاتەکانیان بەردەن ڕوو لە ئەوروپا بکەن". 


PM:03:05:21/03/2024