سامان عومەر گۆرانیبێژی دیاری كورد، گۆرانییەک بە ناوی (گەنم ڕەنگە) پێشکەش بە دایکی دەکات.
سامان عومەر بەرهەمی (گەنم ڕەنگە) له كهناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی بڵاوكردهوه كه لە تێكستی هیوا ئەحمەدە و مەریوان حەسەن ئاوازی بۆ داناوە، رەهەند باهیر كاری میوزیكی بۆ ئەنجامداوە.
سامان عومەر لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەمین گۆرانی لە ساڵی (١٩٩٣) تۆمارکردووە، لە ئێستاشدا لە وڵاتی فینلاند نیشتەجێیە، خاوەنی چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بە خۆیەتی.