وەزیری دەرەوەی تورکیا پیرۆزبای جەژنی نەورۆز لە نێچیرڤان بارزانی دەکات کە بە "دۆستی ئازیز" ناوی دەبات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، نامه‌يه‌كى پيرۆزبای له هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێگه‌يشت و تێیدا" هيواى ساڵێكى پڕ له خۆشى و ئارامى و ته‌ندروستي باشی" بۆ ده‌خوازێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" به‌ڕێز سه‌رۆك دۆستى ئازيزم له ناخه‌وه پيرۆزبای جه‌ژنى نه‌ورۆزتان لێده‌كه‌م كه سيمبولى خۆڕ‌اگرى و ئاشتى و ژيانه‌وه‌ى سروشت و ساڵێكى نوێ و نه‌ريتێكى كۆنى هاوبه‌شمانه، هيوا خوازم هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا به‌هێزتر بێت له‌پێناو ئارامى و ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا".
هاکان فیدان هەرچەندە بەڕەگەز کوردە، بەڵام یەکێکە لەو سەرکردانەی تورکیا کە هەمیشە دژی کورد وەستاوەتەوە و دەوری هەیە لە گیران و ئەشکەنجەدان و زیندانیکردنی چەندان سیاسی و چالاکوانانی باکوری کوردستان.