لە کەرکوک فەرمانبەرێک لە کاتی ئەرکدا گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ هاوڵاتییەک کە پیشەی فەرمانبەر بووە لە کۆمپانیایەکی هەڵکەندی بیرە نەوتییەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لێدوانێکدا ئەمڕۆ هەینی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" فەرمانبەرێکی کۆمپانیای هەڵکەندی بیرە نەوتییەکان لە سنووری پارێزگای کەرکوک لە کاتی هەڵکەندنی بیرێکدا گیانی لەدەستداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، قوربانییەکە لە قەزای دووبز لەسەر تاوەری هەڵکەندنی بیرەکە کاریکردووە، بەڵام بەشێک لە تاوەرەکە کەوتوەتە خوارەوە و بەوهۆیەوە دەستبەجێ لە شوێنێ ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە کە خەڵکی قەزای حەویجە بووە. 


AM:11:19:22/03/2024