ماڵپەڕی شەفافییەت ڕایدەگەیەنێت" داهاتی یەک هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە ٢ ملیار و ٧٦٢ ملیۆن و ٣٥٨ هەزار دینار بووە".
ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویكردەوە" داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین بریتییە لە ٢ ملیار و ٧٦٢ ملیۆن و ٣٥٨ هەزار و ٣١٧ دینار كە بەشێوەی نەختینە و چەك و مقاسەیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم داهاتەکە واتە ١٠٠% نەختینەیە، هەروەها ٥ ملیۆن و ٧٥ هەزار و ٧٥٠ دینار بەشێوەی چەكە، هاوکات ٢ ملیۆن و ٦٨٥ هەزار دیناریشی بەشێوەی مقاسەیە.