شاڵاو کۆسرەت: کێشەی کوێخا دێرین کۆمەڵایەتی بوو

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەبارەی کێشەی کوێخا دێرینەوە کە بەفەرمانی بافڵ تاڵەبانی دیوەخان و خانووەکانی رووخێنرا، دەڵێت" کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بوو".

ئەمڕۆ هەینی لە پرسەی کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناسراوی سلێمانی، شێخ محەمەد بامۆکی، رۆژنامەنووسان فرسەت لە شاڵاو کۆسرەت دەهێنن و چەند پرسیارێکی لێدەکەن.

لەبارەی کێشە کوێخا دێرینەوە کە لەرووی سەربازییەوە سەر بە شاڵاو کۆسرەت بوو، وەڵام رۆژنامەنووسان دەداتەوەو دەڵێت" کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بوو، ئیشاڵا چارەسەر دەکرێت".

لەبارەی گەڕانەوەو چارەسەرکردنی کێشەکەی، دەڵێت" نازانم، دەبێت حەل بکرێت".

یەکێتی نیشتمانی کوردستان لیست و بەرنامەی ئامادەکردوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیداو ئاواتە خوازە هەموو لایەنەکان بەشداربن.( شاڵاو کۆسرەت ئاماژەی بۆ دەکات).

لە بارەی دادگای فیدراڵیەوە، ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت " دادگای فیدراڵی لە دەستوردا هەیەو، باڵاترین دادگای فیدراڵیە لە عێراقدا، لە بەرئەوە بڕیارەکانی بڕیاری کۆتایین".




PM:07:06:22/03/2024