داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشی سەر هۆڵی ئاهەنگەکەی مۆسکۆی راگەیاند

چەند کاتژمێرێک دوای هێرشەکەی سەر هۆڵێکی میوزیک لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.

کەمێک لەمەوپێش ٢٣ ی ئازار رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە راگەیاند کە کرابووە سەر هۆڵێکی میوزیک لە مۆسکۆ کە ٤٠ هاولآتی تیدا کوژراو ١٠٠ هاولآتی دی بریندار بوون و هۆڵەکەش ئاگری گرت.

 بەرپرسانی روسیا هەڕەشەی کوشتنی سەرکردەکانی ئۆکرانیان دەکرد کە ئەگەر ئەوان ئەو هێڕشەیان ئەنجام دابێت، بەلآم داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێڕشەکە راگەیاند، هەرچەندە تا ئێستا هیچ لایەنێکی تر و لە پێشیشیانەوە روسیا لەو بارەیەوە بە فەرمی ئەو لایەنەی رانەگەیاندووە کە هێرشەکەی ئەنجام داوە.

راکێشانی پەنجەی تۆمەت بۆ ئۆکرانیان دەگەرێتەوە بۆ ئەو جەنگە خوێناویەی کە دوو ساڵ زیاترە لە نێوان روسیاو ئۆکرانیادا بەرپابوو کاتێک کە سوپای رووسیا هێرشی کردە سەر خاکی ئۆکرانیا کە وڵاتێکی خاوەن سەروەری و ئەندامی کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتووەکانە.

ئەمشەو لەناکاو سەرنجی هەموو جیهان بەلای مۆسکۆدا رۆشت کاتێک کە دەنگوباسی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر هٶلێکی میوزیک لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بڵاوکرایەوە.

ساتی یەکەمی هێرشەکە لە تێلگیرامی سپی یەوە جۆین بکە..


 

AM:12:48:23/03/2024