بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٨ دۆلار و ١٩ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٨٠ دۆلار و ٨٢ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٧سەنت بوو.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بڕیارێکی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە هەیە کە بڕیاریداوە لە مانگەکانی داهاتوودا هەناردەی نەوت بە بڕی ١٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمبکاتەوە.