نرخی زێڕ دابەزینی زیاتری تۆمارکرد

ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەی ڕووی لە دابەزین کرد کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ئەمڕۆ بە دوو هەزار و ١٦٥ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ١٨٨ دۆلار بوو. 

هەروەها نرخی هەر گرامێک زێڕیش بە ٦٩ دۆلار و ٦٣ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بە ٦٩ هەزار و ٦٢٦ دۆلارە. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٢١) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٤٧٦) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٤٥٦) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٣٩١) هەزار دینارە.


PM:02:03:23/03/2024