نەیماری پێشانگای گۆڵەكانی نمایشكرد

هەڵبژاردەی بەرازیل توانی بە 4 گۆڵی نەیمار لە ژاپۆن بباتەوەو لەبەدەستهێنانی ئەنجامە باشەكانی بەردەوامبێت
دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و لەدووەم یاری دۆستانەدا لەم هەفتەیەدا هەڵبژاردەی بەرازیل رووبەرووی ژاپۆن بوەوە، لە دەقیقەی 18 نەیمار گۆڵی پێشكەوتنی بۆ بەرازیل تۆماركرد و گێمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایی هات، لە گێمی دووەمدا بەرازیل باشتر دەركەوت و نەیمار توانی 3 گۆڵیتر لە دەقیقەكانی 48 و 77 و 81 تۆماربكات و سەركەوتنێكی تر پێشكەشی دۆنگا و هەڵبژاردەكەی بكات.
جێی باسە ئەوە چوارەمین یاری دۆنگایە لەوكاتەی ئەركی راهێنەری بەرازیلی وەرگرتۆتەوە دوای جامی جیهانی و توانیویەتی هەمویان بباتەوە.

ئا: چێنەر عەبدول قادر



PM:04:36:14/10/2014