نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤ نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٥ دۆلار و ١٩ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار بوو.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٨٠ دۆلار و ٨٣ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و  ٥ سەنت بوو.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بڕیارێکی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە هەیە کە بڕیاریداوە لە مانگەکانی داهاتوودا هەناردەی نەوت بە بڕی ١٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمبکاتەوە.


AM:09:16:24/03/2024