بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیاند

بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە. 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ ئازاری ٢٠٢٤،  بانکی ناوەندی بڕی ٢٤٥ ملیۆن و ٥٤٥ هەزار و ٩٤٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ٢٣٧ ملیۆن و ٧٢٧ هەزار و ٢٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٧ ملیۆن و ٨١٨ هەزار و ٩٢٠ دۆلاریشی بەشێوەی کاشە. 

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنج شەممە بانکی ناوەندی عێراق بەهۆی پشووی ڕۆژی جەژنی نەورۆزەوە هیچ بڕە دۆلارێکی نەخستە بازاڕەوە. 
 
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٨ هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.



PM:12:28:24/03/2024