حکومەتی هەرێم لە کرێی ٦ مانگی دووکاندارانی بازاڕی لەنگەی هەولێر خۆش دەبێت

بۆ قەرەبووکردنەوەی دووکانەکانی بازاڕی لەنگەی هەولێر حکومەت لە کرێی شەش مانگی دووکانداران خۆش دەبێت.

هەرێمی کوردستان لە رێگەی پارێزگاری هەولێرەوە رایگەیاندووە" بۆ قەرەبووکردنەوەی دووکانەکانی لەنگەی هەولێر لە کرێی شەش مانگی دووکانەکانی بازاڕەکە و پارەی کۆکردنەوەی زبڵی شەش مانگی ئەو بازاڕە خۆش دەبێت".
 
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر رێکارە کارگێڕی و یاساییەکانی لێخۆشبوونی کرێی شەش مانگی دووکانەکان و کرێی کۆکردنەوەی زبڵی بازاڕی لەنگەی هەولێری تەواو کردووە. ئەوەی ماوە دەبێت پارێزگاری هەولێر نووسراوەکە واژۆ بکات.
 
ئێوارەی ٢٧ی مانگی رابردوو، ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە. دوای رووداوەکە پارێزگاری هەولێر رایگەیاند" بەهۆی ئاگرەکەوە ١٦٦ دووکان سووتاون و ٩٠ کەسیش لە کارمەندانی بەرگریی شارستانی، کاسبکاران و هاونیشتمانییان بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە تەندروستییان تێکچوو".
 



PM:12:39:24/03/2024