نوێترین لێدوانی دارایی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە

بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت" چاوەڕێ دەکەین ئەم هەفتەیە پارەی ماوە بۆ مووچە ڕەوانە بکرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکەین". 

محەمەد عەبدولقادر بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، لە چاوپێکەوتنێکدا بە کەناڵی (كوردستان ٢٤)ی راگەیاندووە" لیستی هەموو مووچەخۆرانمان بۆ بەغداد ناردوە بە کۆدی هێزە ئەمنییەکانەوە و ئێستا وردبینی دەکرێت و هیچ بیانویەک نەماوەتەوە بۆ بەغدا تا تەواوکاری مووچەی مانگی شوبات رەوانە نەکات". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕێ دەکەن ئەم هەفتەیە پارەی ماوە بۆ مووچە بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن.
 
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه‌، هەرێمی کوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ داوای (٩٤٩) ملیار دیناری لە حكومەتی فیدراڵ كردووە کە ده‌كاته‌ ١١ ترلیۆن و ٣٨٨ ملیار دینار بۆ هه‌ر ساڵێک، بەڵام ئه‌وان پاره‌ی مووچه‌ی (شه‌هیدان، كه‌سوكاری ئه‌نفالکراوان و زیندانه‌ سیاسییه‌كانییان) نه‌نارد.

" ١٦ ترلیۆن و ٤٩٨ ملیار دینار پشكی هه‌رێمی كوردستانه له‌ بودجه‌ی گشتی عێراقدا، له‌ كۆی ئه‌مه‌ به‌ چه‌ندین قۆناغ و به‌شێوه‌ی قه‌رز ٤ ترلیۆن و ٦٩٨ ملیار دینار تاكو ئێسته‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌". (محەمەد عەبدولقادر وادەڵێت)


AM:12:07:25/03/2024