نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە
بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ ی ئازار نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برنت و خاوی ئەمەریکی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان لە رۆژهەڵاتی ئاسیا وەک سەرەتای هەفتە، بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت ئەم بەیانییە بە ٨٥ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا ٨٤ دۆلار و ٨٣ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨١ دۆلارە، دوێنێ یەک بەرمیلی بە ٨٠ دۆلار و ٦٣ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە سەرەتای هەفتەدا پەیوەندی بە دروستبوونی مەترسیەوە هەیە لەسەر ناردنی نەوت بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و شەڕی غەزەو ئیسرائیلییەکان، کە ناو بەناو مەترسی لەسەر ناردنی نەوت دروستدەکات.
AM:09:57:25/03/2024