کەشناسی: شەپۆلێکی تری بەفرو باران روو لە هەرێم دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات کە شەپۆلێکی تر لە بەیانییەوە سەرەتا لە دهۆک و هەولێر و دواتر سلێمانی و ناوچەکانی تر دەگرێتەوەو، لە بەرزاییەکان بەفر و لە شوێنە دەشتییەکانیش باران دەبارێت.

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دوو شەممە بەمشێوەیە دەبێت" کەش، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەکاتەکانی بەیانی تاکو و دوایی نیوەڕۆ لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم".

هەروەها بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا دەبارێت، لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. 

پلەکانی گەرمام بەرادەی ٢-٥ پلە لەناوچە جیاجیاکاندا بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە. 

سبەی سێ شەممە بەمشێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران سەرەتا لەناوچەکانی بادینان دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە، هەروەها بەفرێکی کەمیش لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و رۆژهەڵات دەبارێت.
هەروەها کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کەش لەکاتەکانی شەودا سەقامگیر دەبێتەوەو، لەکاتەکانی بەرەبەیانی رۆژ چوارشەممە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک. 

پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی کەم ٢-٣ پلە بە تایبەت لەناوچەکانی بادینان و ناوچە شاخاویەکاندا نزمدەبێتەوە، بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ . 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر :١٥ 
سلێمانی: ١٣
دهۆک: ١١
زاخۆ: ١٠
هەڵەبجە: ١٣
کەرکوک: ١٨
سۆران:٩
حاجی ئۆمەران: ٢
گەرمیان: ١٧
رێژەی بارانبارین لە ٩ ی شەوی رابردووەو تا ٩ ی ئەم بەیانییە بەمشێوەیە بووە:


PM:12:40:25/03/2024