بەهۆی خوێندنی سروودی جەژنی نەورۆز
هونەرمەند حەسەن کاکەیی لە شاری بۆکان دەستگیرکرا

بەهۆی خوێندنی سروودی جەژنی نەورۆز هونەرمەند حەسەن کاکەیی لە شاری بۆکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانى ئێرانەوە دەستگیرکرا. 

دەشڵێن، شەوی شەممەى ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هونەرمەندەکە و بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەیان داوە و دواتر ئازادیان کردووە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی خوێندنی سروودی جەژنی نەورۆزەوە هێزە چەکدارەکانی ئێران هونەرمەند حەسەن کاکەییان لە شاری بۆکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەستگیرکردووە. 

هەروەها دەشڵێن" شەوی شەممەى ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هونەرمەندەکە و بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەیانداوە و پاشان دەستگیریان کردووە، هەروەها دوێنێ هێزە ئەمنیەکانى ئێران لێ پرسینەوەیان لەگەڵ حەسەن کاکەیی تەمەن ٦٤ ساڵ ئەنجامداوە و زۆر بەتوندیش ئەشکەنجەیانداوە، بەشێوەیەک تا ئێستا شوێنەواری ئەشکەنجەکان بە جەستەییەوە دیارە". 

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو هونەرمەندە کوردە لە مەراسیمەکانى نەورۆز لە شارەکانی بۆکان و سەقز بەشداری کردووە و چەند گۆرانی و سروودێکی شۆڕشگێڕانە و ئازادیخوازانەی کوردی وتوەتەوە.


AM:12:09:26/03/2024