کەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ باران بەردەوام دەبێت و سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئه‌مڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و سبه‌ینێش پله‌كانی گه‌رما چوار پله‌ به‌رزده‌بنه‌وه‌". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانی ئێوارەدا باران بارین بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە و ریژەی دابارین لە پاریزگای دهۆک زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک نزمتر دەبێت بە بەراورد لە ناوچەکانی دیکە، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت، بەڵام هەندیکجار چالاک دەبێت بۆ سەرووی (٣٠)کم بە ئاڕاستەی باشووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٩ – ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (١ تا ٣) پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچر پچر بە تایبەتی لە کاتەکانی بەیانی زوودا، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٩ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (دوو تا چوار) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.  


AM:10:31:26/03/2024