بانکی ناوەندی دۆلارێکی زۆری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە

ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ بڕێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو. 

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٥٤ ملیۆن و ٦١٩ هەزار و ٩١٦ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٣٠ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٢٣ ملیۆن و ٦٤٩ هەزار و ٩١٦ دۆلار بووە. 

دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٤٩ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار و ٩٢٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ١٤ ملیۆن و ٣٣٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.


PM:01:23:26/03/2024