کەشناسێک: شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

ئەو شەپۆلە باران و سەرمایەی ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە كۆتایی دێت و لە سبەینێوە تاوەكو هەفتەی داهاتوو كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی  ڕایگەیاند" كاریگەری ئەم شەپۆلەی ناوچەكانمانی گرتبووەوە کورت خایەنە و بەرەبەیانی سبەینێ‌ چوار شەممە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٤ کۆتایی پێدێت".

ئاراس جەبار ڕاشیگەیاند" ھەر لە ڕۆژی چوار شەممەوە تا ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو کەشی تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان سەقامگیر ئەبێت و پلەکانی گەرما پلە پلە ڕۆژانە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێتەوە".

ماوەی هەفتەیەك بوو شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و لە هەندێك شوێن زیاتر لە ٢٠٠ ملم باران باریوە و زیانی زۆری لە ماڵ و ئۆتۆمبێل و باخی هاووڵاتیان دا بەتایبەتی لە دهۆك و زاخۆ.


PM:07:34:26/03/2024