رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزان راگەیەنرا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژەکانی پشووی جەژنی مانگی ڕەمەزانی دیاریکرد کە چوار ڕۆژە و هاوکات ئەو پشوویە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤ ڕایگەیاند" پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان لە ٩ی نیسانەوە دەستپێدەکات و ڕۆژی ١٤ی نیسان دەوامی فەرمی لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت دەستپیدەکاتەوە، و هاوکات ئەم پشووە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە".

ئەگەر بەپێی راگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران بێت، ئەوا ٩ی مانگی نیسان دەبێتە جەژنی رەمەزان و مانگی رەمەزان ٢٩ رۆژ دەبێت، ئەگەر لە رۆژی ١٠ی مانگیشدا بکرێتە جەژن ئەوا مانگی رەمەزان ٣٠ رۆژی تەواو دەبێت


PM:08:04:26/03/2024