کەشناسی: لە درەنگانی ئەم شەودا تا بەرەبەیان نمە باران دەگاتە ناوچەکانی دیکەی هەرێم

کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە بەیانی ئەمڕۆ وە کەشێکی باراناوی ناوچەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵات و هەنێک  ناوچە دیکەی  هەرێمی گرتۆتەوە بە شێوەی نمە باران وە لە هەندێ ناوچەی دیکەش بە بارانی مام ناوەند, لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە سەر لوتکەی ناوچە شاخاویەکانی ئەو ناوچانە".

لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە" پێشبینیش دەکرێ لە درەنگانی ئەم شەودا تا بەرەبەیان نمە باران درێژبێتەوە بۆ هەندێک لە ناوچەکانی دیکەی هەرێم کە بارانی لێ نەباریوە وەکو سەنتەری شاری هەولێر و هەندێ ناوچەی گەرمیان و کەرکووک".

لە بیشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا کیسناسی رێژی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردووەتەوە کە زۆرترین رێژەی بارانبارین لە باتوفە (١٣.٦ )ملم بووە و کەمترینیش لە سلێمانی ( دلۆپ دلۆپ) باریوە.

بارانی ١٢ کاتژمێری رابردوو لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم : 

پیرمام ٢.٠ ملم

شەقڵاوە ٤.٠ ملم

دهۆک ٦.٨ ملم

زاخۆ ٩.٠ ملم

سلێمانی دڵۆپ دڵۆپ

چەمچەماڵ ١.١ ملم

 ئاکرێ ٦.٢ ملم

ئامێدی ١٢.٨ ملم

بامەرنێ ١٣.٠ ملم

مانگیش ١٣.٠ ملم

بارزان ٣.٢ ملم

بازیان ١.٦ ملم

هەڵشۆ ٥.٨ ملم

سۆران ٤.٦ ملم

حاجی ئۆمەران ٢.٤ملم

پێنجوێن ١.٨ ملم

ماوەت ٣.٢ملم

قەڵادزێ ٤.٨ ملم

باتوفە ١٣.٦ ملم

سیدەکان ٦.٦ ملم



PM:11:05:26/03/2024