له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٨ کۆڵبەر له كاتی كۆڵبه‌ری له سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئەمنییەکانی كۆماری ئیسلامی ئێران برینداركراون.
به‌پێی هەواڵێکی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له سنوری نه‌وسود ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر كردووه و له ئه‌نجامدا لانی كه‌م پێنج كۆڵبه‌ر برینداركراون.
ناسنامه‌ی ئه‌و پێنج كۆڵبه‌ره كه خه‌ڵكی شاره‌كانی داڵاهۆ، جوانڕۆ، سه‌لاسی باوه‌جانی و پاوه‌ن، محه‌مه‌د مه‌حمودی، محه‌مه‌د یوسفی، ئیحسان نه‌زه‌ری، ئومێد شه‌مسی و یاسینه، بۆ هه‌نگاو ئاشكراكراون، ئه‌و پێنج كۆڵبه‌ره به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ناوه‌نده پزیشكیه‌كانی شاری پاوه گواستراونه‌ته‌وه و باری ته‌ندروستی یه‌ك كه‌س له‌وان ناجێگیره.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆڵبه‌رێك به‌ناوی سامان ڕۆسته‌می خه‌ڵكی جوانڕۆ و هه‌روه‌ها ئێواره‌ی دوێنێ دوو كۆڵبه‌ری دیكه هه‌ر له‌و سنوره به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران برینداركراون كه تا ئێستا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه.