کەشناسی هەرێم: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئه‌مڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، هەندێ کات دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لە هەندێ ناوچەدا بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (١ تا ٢) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوەی 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە سنورى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى کەمێک نمە باران هەیە، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (یەک تا دوو) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.  


AM:11:01:27/03/2024