بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش بۆ نیوە کەمکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ بڕێکی زۆر کەمی دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو. 

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٥٧ ملیۆن و ٥٩١ هەزار و ١٩٥ دۆلار بووە و لەو بڕەش ١٣ ملیۆن و ١٩٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٤٤ ملیۆن و ٤٠١ هەزار و ١٩٥ دۆلار بووە. 

دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٥٤ ملیۆن و ٦١٩ هەزار و ٩١٦ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ٣٠ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.


PM:01:14:27/03/2024