بەپێی توێژینەوەیەک کە گۆڤارێکی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، خێزان زۆرترین ماندوبوونی بۆ تاکی عێراقی دروستکردووە و کەمترین گرنگی پێدانیان بۆ خۆیان هەیە.
گۆڤاری (سی وۆرد)ی ئەمریکی لە توێژینەوەیەکدا بڵاویکردەوە، بیرکردنەوە لە خێزان زۆرترین ماندووبوونی بۆ تاکی عێراقی دروستکردووە و تەندروستی دوا شتە کە بیری لێدەکەنەوە.
بەگوێرەی توێژینەوەی گۆڤارەکە، لە کۆی ٢١٢ وڵاتی جیهان، عێراق پلەی ١٣٤ەمین دایە، لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی کەمتر دڵەڕاوکێ و ماندووبوون بە تاکەکانییەوە دیارە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عێراق پلەی ١٣ەمینە و وڵاتی قەتەر پلەی شەشەمی گرتووە، لە رێزی ئەو وڵاتانەی کە تاکەکانی کەمترین خۆماندووکردنیان هەیە.
هەر لەبارەی عێراق گۆڤارەکە ئاشکرایکردووە، ماندووبوون بۆ خێزان، گەورەترین پانتایی هیلاکی و سەرقاڵییەکانی تاکی عێراقی داگیرکردووە، پاشان ماندووبوون بە کار و کۆکردنەوەی دارایی و سەرمایە.
بەگوێرەی توێژینەوەی گۆڤارەکە، تاکی عێراقی کەمترین بیرکردنەوەی هەیە لەبارەی ڕەوشی تەندروستی و سەلامەتی خۆی و کەمترین داهات و وزەی لە پێناودا خەرجدەکات.