ئەمەریکا داوای بە‌هێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان بەغداو هەولێر دەکات

لە راگەیاندنێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای بە‌هێزکردنی پەیوەندیەکانی هەمەلایەنەکانی نێوان بەغداو هەولێر دەکات.

 لە راگەیاندراوێکدا کە ئەمڕۆ ٢٧ ی ئازار بڵاوکرایەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت " لە میانەی کۆبوونەوەکەی وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن و هاوشانە عێراقییەکەی فوئاد حوسێندا تیشک خراوەتە سەر هاوکارییەکان لە بوارەکانی ئاسایش، ئابوری، سیاسی و دیپلۆماسی لە چوارچێوەی ڕیککەوتنی ستراتژی عێراق و ئەمەریکا".

 لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" هەردوو وەزیر پێداچوونەوەیان بە بەرنامەکاندا کردووە بۆ کۆبونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای هەماهەنگی ئەمەریکا و عێراق و کۆبوونەوەی محەمەد شیاع ئەلسودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک بایدن لە ١٥ی مانگی چواردا. سازدەکرێت".

 " هانی هەوڵەکانی دا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، هێنانەدی بەرژەوەندی ئابووری بۆ هەموو عێراقییەکان، باشترکردنی سەربەخۆیی وزەی عێراق، بەهێزکردنی توانای عێراق بۆ پاراستنی تەواوی سەروەری خۆی، و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و ئاسایش بۆ هەموو عێراقییەکان."( لە راگەیاندنەکەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە).

ئەمەریکا پابەندبوونیان بە پڕۆسەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربازی دووپاتکردەوە، کە دەبێتە هۆی گواستنەوە بۆ هاوبەشییەکی ئاسایشی دووقۆڵی بەردەوام لە نێوان عێراق و ئەمەریکا و یارمەتیدەر دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی شکستی هەمیشەیی داعش.



PM:07:06:27/03/2024