لە بەلجیکا هێرشدەکرێتە سەر کوردان
کۆن-مەد:بەرامبەر هێرشە ڕەگەزپەرستییەکان بێدەنگ نەبن


سەرەتا لە بەلجیکا و درێژبووە بۆ ئەڵمانیا لە چەند شوێنێ هەردوو وڵات هێرشکرایە سەر کوردان، رێکخراێکی کوردیش دەڵێت" بانگەوازی گەلەکەمان دەکەین بەرامبەر هێرشە ڕەگەزپەرستییەکان بێدەنگ نەبن".  

کۆنفیدراسیۆنی جڤاکی کوردستانیان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە: "بێگومان ئەم هێرشە ئاژاوەگێڕییە پیلان بۆ داڕێژراوی دەوڵەتی فاشیستی تورک و دەزگا هەواڵگرییەکەیەی لە بەلجیکا، هەڵبەت شتێکی سرووشتییە بەرامبەر ئەم هێرشانە مافە دیموکراتییکەکانی خۆمان بەکاربهێنین و ناڕازەیەتی دەرببڕین، لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستە چەند خاڵێک ڕوون بکەینەوە”.

ئەو رێکخراوە هێرشەکانی ئەم دواییە لە بەلجیکا دژی کورد بە دەستی هەواڵگریی "دەوڵەتی فاشیستی تورک " ئەنجامدراوە.

 کۆن-مەد بانگەواز لە گەلی کورد و ڕێکخراوەکانی دەکات نەکەونە داوی هەوڵەکانی ئاژاوەگێڕییەکانەوە و دەڵێت: "بێگومان گەلەکەمان بەرامبەر هەموو هەوڵە قێزەونەکان لە دژیان، بێدەنگ نامێنێت و وەڵامی پێویست دەداتەوە، بەڵام ئەوەش گرێدراوە بە سنوور و پێوەرە دیموکراتیکەکانەوە، بەبێ بەزاندنی سنوورەکانی خۆپاراستنی ڕەوا.

وەک کۆن-مەد دیسانەوە بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین بەرامبەر هێرشە ڕەگەزپەرستییەکان بێدەنگ نەبن، هاوکات بەرامبەر هەوڵەکانی ئاژاوەگێڕیی هۆشیاربن”.



AM:12:31:28/03/2024