کاتی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکان بۆ کۆمسیۆن درێژکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەبات، کاتی پێشکەشکردنی ناوی لیستی کاندیدەکانی درێژکردەوە بۆ ٣١ ی ئازار، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ٢٨ ی ئازار کاتژمێر ٢ ی پاشنیوەڕۆ دوا وادەی رادەستکردنی ناوەکان بوو.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند کە وادەی پێشەکەشکردنی ناوی لیست و کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە بۆ رۆژی ٣١ ئازار.

زۆربەی لایەنە بەشداربووەکانی کوردستان، جگە لە پارتی دیمکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە حزبەکانی پێکهاتەکان کە بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردووە، هەمووان ئەمڕۆ ٢٨ ی ئازار ناوی کاندیدو لیستەکانیان و کاندیدەکانیان پێشکەشی کۆمسیۆن کرد.



PM:12:13:28/03/2024