ناوی ژمارەیەک کاندیدی یەکێتی ئاشکرا دەکرێت


هەرچەندە کۆمسیۆن کاتی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی دواخست بە ٣١ ی ئازار، بەڵام زۆرێک لەلایەنەکان ناوی کاندیدەکانیان ئاشکرابووەو لە نێویاندا یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " یەکێتی هەوڵدەدات زۆرترین کاندید بخاتە ئەو کێبەركێوەو ژمارەیان نزیک بێتەوە ١٠٠ کاندید.

ناوی ئەو کاندیدانەی یەکێتی کە یەکلاییبۆتەوە، سالار مەحمود، د، ئومێد حەمید، رۆژان حەمەرەش، د.یاد نەقشبەندی، لوقمان وەردی، سالار بازیان، قادر رزگەیی، زانا حەسەن، سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، رەوەند شەهید غەریب هەڵەدنی.

لە هەرێمی کوردستان بە هەر چوار پارێزگاکە هەزارو ٢٢٦ ناوەندی دەنگدان هەیە کە ٦ هەزارو ٥٤٢ بنکەی گرتۆتە خۆی و سەرجەم بنکەکان بە کامێرا چادێری دەکرێت.

رۆژی هەڵبژارنیش ١٠ ی حوزەیران تا ٦ ی ئێوارە بەردەوام دەبێت و دوای تەواوبوونی دەنگدان وێنەی ئەنجامەکانی بنکەکە دەدرێت بەنوێنەری لایەنەکان و داتاکانیش سەرجەمیان رەوانەی کۆمسیۆن لە بەغدا دەکرێن.



PM:12:55:28/03/2024