بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٧ دۆلارە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٩٥ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٨٣ دۆلار و ١٧ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٥٢ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ پێداویستی و داخوازی بازاڕ، ئەمەش پاش دوو رۆژ لە دابەزین سەرلەنوێ بەرزبووەو داواکاری لەسەر زۆربوەوە.