نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و نرخەکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ئەمڕۆ بە ٢ هەزار و ٢١٩ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٣١) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٤٦٥) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٠٠) هەزار دینارە.


AM:10:54:29/03/2024