لە ماوەی مانگی شوباتی ئەمساڵدا حکومەتی عێراق زیاتر لە ٩٩ ملیۆن و ٥٩٢ هەزار بەرمیل نەوتی ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان کردووە.
کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە ئاماری مانگانەی خۆیدا ڕایگەیاندووە" لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا بڕی
٩٩ ملیۆن و ٥٩٢ هەزار و ٣١١ بەرمیل نەوت فرۆشراوە کە بە تێکڕا لە رۆژێکدا ٣ ملیۆن و ٤٣٤ هەزار و ٢١٨ بەرمیل نەوت هەناردەکراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای بەسرە ٩٨ ملیۆن و ١٨٣ هەزار و ٥٥٤ بەرمیل نەوت فرۆشراوە، هەروەها لە پارێزگای کەرکوک بڕی ١ ملیۆن و ٤٠٨ هەزار و ٧٥٧ بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆمپانیای (سۆمۆ) لە ئامارەکەیدا ئاماژەی بە كۆی گشتی داهاتەكەی ئەو مانگە نەكردووە.