لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی رادەستکردنی ناوی کاندیدەکان بە کۆمسیۆن ٣ رۆژ درێژکراوەتەوە

رۆژی ٢٨ ی ئازار دوا کات بوو بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردن بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەلآم پێش ئەوەی کاتەکە بەسەربچێت، کۆمسیۆن کاتەکەی درێژکرایەوە بۆ ٣١ ی ئازار، بەپێی زانیارییەکانی " سپی " درێژکردنەوەی ئەو کاتە لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بووە. 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە درێژکردنەوەی کاتی پێشکەشکردنی ناوی لیست و کاندیدەکان بە کۆمسیۆن لەسەر داوای سەرۆکی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی بووە.

ئەو داوایەی نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی ئەوە بووە کە لەناو پارتیدا هانی سەرکردایەتی ئەو حزبە بدات کە بەشداری هەڵبژاردن بکات، کە تا ساتەکانی کۆتایی رۆژی ٥ شەممە ئەو هەنگاوەی نەنابوو.

بەپێی زانیارییەکان، رێگری سەرەکی بەشدارینەکردنی پارتی لە هەڵبژاردندا تا ئێستا مەسعود بارزانییە کە سوورە لەسەر بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنی پارتی لە ١٠ ی حوزەیران ئەمساڵداو، نێچیرڤان بارزانی لە هەوڵدایە بۆ گۆڕینی هەڵوێستی و رەزامەندی پێشاندانی لە هەڵبژاردندا.

ماوەی درێژکردنەوەی ئەو کاتە تەنها دوو رۆژی ماوە، بەڵام مەسعود بارزانی سوورە هەڵوێستی ۆخی کە بەشدارینەکردنە.

پارتی تێبینیی لە بارەی نەمانی ١٠ کورسی کۆتاکان و دابەشکردنی کورسیەکان و سیستەمی هەڵبژاردنەوە هەیە.

رۆژی ٣١ ی ئازار دوا وادەی پێشکەشکردنی ناوی لیست و کاندیدەکانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.   



PM:11:40:29/03/2024