کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات کە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
بە گوێرەی راگەیەندراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( ١- ٢) پلە لە تۆمارکراوی دوێنێ.
کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی یەکشەممە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٢٦
سلێمانی : ٢٤
دهۆک : ٢٥
کەرکوک : ٢٨
هەڵەبجە : ٢٥
زاخۆ : ٢٥
سۆران : ٢٣
حاجی ئۆمەران : ١٧
گەرمیان : ٣٠