هەفتەی ڕابردوو بانکی ناوەندی زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری فرۆشتووە

بانکی ناوەندی عێراق لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ١ ملیار و ٢٥٩ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە. 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١ ملیار و ٢٥٩ ملیۆن و ٤٣٢ هەزار و ٢١٢ دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستۆتە بازاڕەوە. 

زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی چوارشەممە بووە كە ٢٥٧ ملیۆن و ٥٩١ هەزار و ١٩٥ دۆلاری ئەمریكی بووە، هەروەها كەمترین فرۆش ڕۆژی یەکشەممە بووە كە ٢٤٥ ملیۆن و ٥٤٥ هەزار و ٩٤٧ دۆلاری فرۆشتبوو.


PM:03:18:30/03/2024