هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانییەکان لە تورکیا دەستیپێکرد

لە کاتژمیر ٧ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ ناوەندەکانی دەنگدان لە باکووری کوردستان، بە جیاوازی یەک کاتژمێر زووتر لە ناوەندەکانی دەنگدانی پارێزگاکانی دیکەی تورکیا، بە ڕووی دەنگدەران کرایەوە بۆ ئەوەی نوێنەرانی خۆیان بۆ پێنج ساڵی سەرۆکایەتیی شارەوانییەکان هەڵبژێردن و لە کاتژمێر ٥ی ئێوارە دادەخسترێن.

لەم هەڵبژاردنەدا، سەرۆکی ٣٠ گەورە شارەوانی و سەرۆکی ٥١ شارەوانی هەڵدەبژێردرێن، هەروەها لە دەنگدانی خۆجییەکان سەرۆکی شارەوانی ٩٧٣ شارۆچکە و ٣٩٠ شارەدێ هەڵدەبژێردرێن.

بە پێی سیستەمی ئەو وەڵاتە، ٥٠ هەزار و ٣٣٦ موختار هەڵدەبژێردرێن و لەلایەن ٦١ ملیۆن و ٤٤١ هەزار و ٨٨٢ دەنگدەر دیاریدەکرێن.

لەم هەڵبژاردنەدا، ٦١ملیۆن و ٤٤١ هەزار  کەس دەنگ دەدەن، ملیؤنێک و ٣٢ هەزار و ٦١٠ کەس یەکەمجارە دەنگ دەدەن  و دەنگدەری دەرەوەی وڵات ناتوانن دەنگبدەن.

زیاتر لە ٢٠٦ هەزار سندوق لە تەواوی ناوچەکان دانراون، ململانێی سەختی هەڵبژاردن لە گەورەترین شاری وڵاتەکەیە کە ئەستەنبۆڵە لە نێوان ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، بەربژێری جەهەپە و مورات کوروم بەربژێری ئاکپارتییە.

هەر ئەمشەویش ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رادەگەینرێت.




AM:09:09:31/03/2024