جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ لیستی كاندیدانی پێشكه‌شی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ر به‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد كه 100 كاندید گرتۆتە خۆی.
ئۆفیسی هه‌ڵبژاردنی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٣١ ی ئازار رایگه‌یاند" تاكه هێزین ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنین و لێی ناترسین و دوای هیچ هێز و لایه‌نێكی تر ناكه‌وین".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "كام هێز پێی وایه پاشكۆ نییه، ئه‌وا با بفه‌رموێت و لیسته‌كه‌ی پێشكه‌ش به كۆمسیۆن بكات، نه‌ك چاوه‌ڕێی پارتی بكه‌ن".
"لیسته‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ١٠٠ كاندید له خۆ ده‌گرێت بۆ هه‌ر 100 كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان".( لە راگەیاندنەکەیاندا هاتووە).
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی هەولێری سەر بە کۆمسیۆنی باڵا رایگەیاند کە کاتی پێشکەشکردنی ناوەکانی تا کاتژمێر ١٢ ی ئەمشەو درێژکردۆتەوە.