ڕەنگە مان سیتی پلانی ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە مباپێ لەناو ببات

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، کیلیان مباپێی فەرەنسی، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان، ڕەنگە "بیروڕای خۆی بگۆڕێت" سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.

 گرێبەستەکەی مباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، هەروەها دەتوانێت بە گواستنەوەی بێبەرامبەر بڕوات.

 ڕاپۆرتەکان ئەوە دووپات دەکەنەوە کە مباپێ پێشتر ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید یەکلایی کردووەتەوە، هەروەها هەموو شتێک لە نێوان هەردوولا ڕێککەوتن کراوە، بەڵام ڕۆژنامەی "ئاس”ی ئیسپانی ئاماژە بەوە دەکات کە ئاستەنگ هەیە سەبارەت بە وادەی پێشکەشکردنی وەک یاریزانێک بۆ تیپەکە.

 بەڵام ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ئیدارەی پاریس سانجێرمان هیوای بە مانەوەی مباپێ لەدەست نەداوە، چونکە هیواکانیان بە تیپی مانچستەر سیتی دادەنێن.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە مانچێستەر سیتی پلانی ڕیال مەدرید بۆ گواستنەوەی مباپێ لەناوببات ئەگەر یانەی ئینگلیزی سەرکەوتوو بێت لە دەرکردنی ریاڵ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ لەم وەرزەدا”.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ڕیال مەدرید بە دەستی بەتاڵ ئەوروپا بەجێبهێڵێت، پاریس نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت، ئەوا مباپێ تووشی وەسوەسە دەبێت بۆ مانەوە، ئەمەش ڕەنگە ئەستێرە فەرەنسییەکە ڕازی بێت.

 لە ئەگەری ئەوەی کە پاریس سان جێرمان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا زاڵ بێت بەسەر هەموو پاڵەوانێتیە ناوخۆیی و کیشوەریەکاندا، ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسان دەبێت مباپێ ڕازی بکرێت بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەگەڵ تیپەکە، بەتایبەتی دوای ئەوەی پاریس سانجێرمان بەڵێنی بە مباپێ دا کە پڕۆژەیەکی سەرکەوتووی پێشکەش بکات.

 لویس ئێنریکی تیپێکی پێشکەش کرد کە دەتوانێت ئاواتەخوازی بەدەستهێنانی پاڵەوانێتییەکان بێت، هەرچەندە تیپەکە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا لەگەڵ بەرشەلۆنە یاری دەکات، لەوێ نیگەرانی ئەوە هەیە یانەی ئیسپانیا بتوانێت سوپرایزێک بەدەستبهێنێت و بەرامبەریان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

 مباپێ لە 297 یاریدا لەگەڵ پاریس سانجێرمان 250 گۆڵی تۆمارکرد، هەروەها لە ماوەی شەش ساڵی یاریکردنی لە پارک دی پرینس 13 نازناوی یانەکانی بەدەستهێنا، ئەمە جگە لەوەی نازناوی مۆندیال و باشترین یاریزانی خولی فەرەنسا بۆ ساڵ و 10 خەڵاتی بەدەستهێنا بۆ باشترین گۆڵکار.



PM:05:09:31/03/2024