عەلی حەمە ساڵح لیستی کاندیدەکانی پێشکەش بە کۆمسیۆن کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ ڕەوتی هەڵوێست لیستی کاندیدەکانی پێشکەش بە کۆمسیۆن کرد و لۆگۆشی گۆڕی. 

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست، کەمێک پێش ئێستا لە تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبووک بڵاویکردەوە" لەسەر پێشنیاری ئەندامانی کۆنفڕانسی دامەزراندن، ڕەوتی هەڵوێست لۆگۆی خۆی گۆڕی بە درەختێکی بەهێز کە ڕەگوڕیشەی لە خاکی کوردستاندایە". 

دەشڵێت" ئەمڕۆ بەم لۆگۆیە (هەڵوێست) لە هەر چوار پارێزگای (دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە) لیستی کاندیدەکانی پێشکەشکرد کە لەسەر بنەمای کەسایەتی بەهێز، توانای کارکردن و پسپۆڕی بۆ لیژنەکانی پەرلەمان، بەربژێرەکانی دیاریکردووە". 

ڕۆژی ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی كۆنگرەی دامەزراندنی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی وەك ڕەوتێكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو کە تێیدا عەلی حەمە ساڵح بە سەرۆکی حزبەکە هەڵبژێردرا. 


PM:07:47:31/03/2024