ئەنچیلۆتی وەڵامی گواردیۆلای دایەوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پیپ گواردیۆلا  (ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی) رەخنەی لە خولی ئینگلتەرا گرت کە پشووی کەمتریان بە یانەکەی داوەو وتی "ئێمە ڕۆژی شەممە بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا یاری دەکەین، پاشان بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس، دواتر ڕۆژی سێشەممە دەچینە مەدرید، ڕیاڵ مەدرید نۆ ڕۆژی ماوە بۆ ئامادەکاری، نۆ ڕۆژە!ئەم کۆتایی هەفتەیە یاری دەکەن و تا یارییەکەمان جارێکی تر یاری ناکاتەوە."

هەروەها وتیشی "پێم خۆشە بیربکەمەوە و داوای ڕۆژێکی دیکەی پشوو بکەم، چونکە جیاوازییەکە زۆرە. بەڵام هیچ چانسێکمان نییە."


 ئەنچیلۆتی لە دوای بردنەوەکەی ئەمشەو دژی بیلباو 2-0 وەڵامی قسەکانی گواردیۆلای دایەوەو وتی" ئەمە تۆپی پێیە، من دڵخۆشم بە خشتەی یارییەکەمان، ئێمە سوودێکی کەممان هەیە بەڵێ، بەڵام ئەمە کاریگەری لەسەر یارییەکە نابێت، کاتمان هەیە بۆ ئامادەکردنی یارییەکە.

لە وەڵامی پرسیاری ئایا میلیتاو بەرامبەر مان سیتی یاری دەکات  ئەنچیلۆتی وتی : "دەبێت زۆر شت هەڵسەنگێندرێت، ئەمڕۆ چوامێنی زۆر گرنگ بوو بە ئامادەبوونێکی بەهێز لە هێڵی ناوەڕاست، زۆر تۆپی وەرگرتەوە، بەبێ ئەویش ئێمە وانەدەبووین.


لەکۆتایدا لەسەر گەڕانەوەی میلیتاو وتی "، ئەو یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان، گرنگە بگەڕێتەوە، پێویستی بە کاتی هەیە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە خۆی لەگەڵ یاریکردندا بگونجێنێت، ئێمە لە یارییەکانی داهاتوودا پێویستمان پێی دەبێت، کاتێک یاریزانێک ئامادەنەبوو ماوەیەکی زۆر ئاڵۆز دەبێت بۆ هەموو گروپەکە، یاریزانەکان ئاهەنگیان گێڕا بە گەڕانەوەی ”.


 


AM:03:01:01/04/2024