ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ١ی نیسانی ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕی
دۆلاردا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی
بەرز بووەوە .
نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٦ هەزار و ٨٠٠
دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزار و ١٥٠ دینار بوو.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ٢٥٢ ملیۆن و ٢٥٣ هەزار و ٨٤٩
دۆلاری خستە بازاڕەوە کە٢٤٧ ملیۆن و ٨٣٣ هەزار و ٨٤٩ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە
و ٤ ملیۆن و ٤٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.