بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئێران لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە سوریا کوژرا

ئەمڕۆ دووشەممە ١ی نیسانی ٢٠٢٤ بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و پێنج کەسی دیکە لە هێرشێکی ئاسماندا لە سوریا کوژران. 

میدیاکانی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە" لە گەڕەکی میززەی دیمەشقی پایتەختی سوری باڵەخانەیەکی تەنیشت باڵیۆزخانەی ئێران کرایە ئامانج کە پێدەچێت شوێنی نیشتەجێبوونی خودی باڵیۆزی ئێران بێت". 

ئاماژە بەوەشکراوە، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بە کوژرانی محەمەد ڕەزا زاهیدی ڕاوێژکاری باڵای سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ پێنج کەسی دیکە دەکەن. 


PM:07:20:01/04/2024