بانکی ناوەندی دۆلارێکی زۆری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە

ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ بڕێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٥٠ ملیۆن و ١٧هەزار و ٤١ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٣٢ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢١٧ ملیۆن و ٧٢٤ هەزار و ٤١ دۆلار بووە.

دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٥٢ ملیۆن و ٢٥٣ هەزار و ٨٤٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٤ ملیۆن و ٤٢٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو


PM:01:06:02/04/2024